PM:05:44:05/04/2026
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس لەلایەن پێنج یانەی پریمەر لیگ و پاریس و بایرن گرنگی پێدەدرێتبەڵام ریاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە بیهێڵێتەوە.
پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە نادیاری ماوەتەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت.
پێگەکە ئاشكرایکردووەتەوە کە ماوەیەکی زۆرە پێنج یانەی پریمەر لیگ کە ئەوانیش مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد و ئارسناڵ و چێڵسین گرنگی بە گواستنەوەی ئەو ئەستێرە بەرازیلیە دەدەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ناوی دوو یانەی تریش زیادیکردووە کە چاودێری ڤینیسیۆس دەکەن ئەوانیش بایرن میونشن و پاریس سان جێرمانن و ئامادەن گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن ئەگەر بڕیاری رۆیشتن لە یانەی شاهانە بدات.
دوپاتیکردووەتەوە، داهاتووی ڤینیسیۆس ناڕوونە بەهۆی ئەوەی تا ئەم ساتە گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و پێداگرە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی کیلیان مباپێ زۆرترین مووچەی هەبێت لە یانەکەدا بەڵام بەرپرسانی ریاڵ مەدرید چەند مەرجێکیان بۆ دیاریکردووە کە بەو شێوەیە مووچەکەی زیاد دەبێت.
دەشڵێت، ڤینیسیۆس ئارەزووی مانەوە لە ریاڵ مەدرید دەکات و نایەوێت لەم کاتەدا ئەو یانەیە جێبهێڵێت بەڵام بە هیچ شێوەیەک رازینابێت بەوەی وەک یاریزانی دووەم لە دوای کیلیان مباپێ لە یانەکە سەیر بکرێت.
خ . ک