گرانترین بەرگریکارانی جیهان ئاشكراکران

PM:03:01:05/04/2026

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سالیبا گرانترین بەرگریکارە لە جیهاندا و کوبارسی دووەمە و نرخی هاوسنیش دابەزیوە.

پێگەی ترانسفێر مارکت نوێترین ریزبەندی گرانترین بەرگریکارانی تۆپی پێی بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە ئاستی بەردەوامیان و دابەزین و بەرزبونەوەیان لە یارییەکاندا.

ویلیام سالیبا نرخەکەی 90 ملیۆن یۆرۆیە و لە پێشەنگی گرانترین بەرگریکارانی جیهاندایە، کوبارسی و ئەشرەف حەکیمی نرخەکەیان 80 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدان.

گابرێلی بەرازیلی و نونۆ میندێشی پۆرتوگالی لە پلەی سێیەمدان بە نرخی 75 ملیۆن یۆرۆ، باستۆنی و ئۆپامیکانۆ و گڤاردیۆل و تیمبەر و پاچۆ لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێن.

دین هاوسن و ڤان دی ڤین و کۆندی و گێهی و ئارنۆڵد لە پلەی پێنجەمدان بە نرخی 65 ملیۆن یۆرۆ، نرخی رۆبن دیاز و کارێراس و ریس جەیمس 60 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندییەکەدان.

شلۆتەربێک و ئەلیخاندرۆ باڵدی بە نرخی 55 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی حەوتەمی گرانترین بەرگریکارانی جیهاندان.

خ . ک