PM:02:24:05/04/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربیلوا دوپاتیکردەوە
ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی داهاتووە و دەبێت لە یارییەکانی داهاتوو
باشترین ئاست پێشکەش بکەن.
ئەلڤارۆ ئاربیلوای
راهێنەری ریال مەدرید دوای شکستیان
بەرامبەر مایۆرکا دەڵێت: ڕوونە شتەکان قورستر بوون لەوەی پێش
دەستپێکردنی یارییەکە هەبوون.
لە بنەڕەتدا ئەمە ئەوەیە کە بە یاریزانەکانم گوت، بەبێ گوێدانە دۆخی خولەکە، یان ئەو
بۆشاییەی کە ڕەنگە لە بەرشەلۆنە جیامان بکاتەوە، ئامانجی داهاتوومان بردنەوەی
یارییەکانی دیکەیە کە ماون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن، دەبێت باشتر یاریی ئەنجام بدەن و ئاستێکی زۆر بەرزتر
ئەنجام بدەن، بە تەواوی ئاگاداری ئەوەن، بێگومان هەموو شتێک قورستر بووە، چونکە
ژمارەی ئەو خولانەی کە دەمێننەوە بەرەو کەمبوونەوە دەچن، بەڵام دەبێت ئامانجمان وەک خۆی بمێنێتەوە، بۆ بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی
داهاتوو.
ئاربیلوا وتیشی: شتە
ئاڵۆزەکە ئەوەیە یاریزانەکان دەبێت لەوە
تێبگەن، لەم دۆخەدا، دەبێت
لەسەدا 200ی هەوڵ و توانای خۆیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانین بردنەوە
بەدەستبێنین.