PM:09:46:07/03/2026
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلێگری
دوپاتیکردەوە ئامانجی یەکەمیان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگ و چیڤۆ بردنەوەی خولی ئیتاڵیا
و جامی ئیتاڵیای بە ئامانجی سەرەکی دەستنیشانکرد.
پێش رووبەرووبوونەوەی
ئەی سی میلان و ئینتەر میلان لە سێریا ئەی، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان لەسەر
یارییەکە خستەڕوو.
لە سەرەتادا ماسیمیلیانۆ
ئەلێگری راهێنەری میلان وتی: ئێمە ئامانجی سەرەکیمان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگ،
دەمانەوێت لەو یارییەشدا بردنەوە بەدەستبهێنین لە پێناو کەمکردنەوەی خاڵەکانمان
لەگەڵ ئینتەر.
وتیشی: ئینتەر
تیپێکی زۆر بەهێزە و ماوەی شەش ساڵە بۆ نازناوی خولەکە دەجەنگن، بەڵام لەو
یارییەدا ئامادەیی دەروونی زیاتر کە ئامادەیی جەستەیی بڕیار دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەتوانن بە چەندین شێوازی
جیاواز گۆڵ بکەن و لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بەهێزن، بەڵام ئێمەش کوالێتی پێویستمان
هەیە بۆ ئەوەی ڕووبەڕوویان ببینەوە.
لە بەرامبەردا
کریستیان چیڤۆ دەڵێت: ئێستا تەواوی تەرکیزیان لەسەر بردنی نازناوی خولی ئیتاڵیا و
جامی ئیتاڵیایە، بۆیە ئەنجامی ئەو یارییە زۆر گرنگ دەبێت بۆیان.
دەشڵێت: ئێمە
بەدوای بەهێزکردنی پێگەی خۆماندا دەگەڕێین لە پێشەنگدا، میلان لە یاریی پێشوودا بە
هێرشی پێچەوانە کێشەی بۆ دروست کردین، بۆیە دەبێت زۆر بە وردی ئاگاداری
وردەکارییەکان بین.
بەهۆی پێکانی لاوتارۆ مارتینێز،
چیڤۆ رایگەیاند کە متمانەی تەواوی بە هێرشبەرە لاوەکەی، فرانچێسکۆ پیۆ ئێسپۆزیتۆ
هەیە کە بۆ یەکەمجار لە دێربیی گەورەدا بە سەرەکی یاری بکات.