لە خولی سعودیە نەسڕ بردنەوەی بەسەر نەجمە بەدەستهێنا و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندیی

AM:12:03:26/02/2026

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە نەسڕ بردنەوەی بەسەر نەجمە بەدەستهێنا و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندیی.

لە یارییەکەی هەفتەی 23ی خولی سعودیە، یانەی نەسڕ بە هیوای وەرگرتنەوەی پێشەنگ رووبەرووی نەجمە بووەوە.

تایمی یەکەم، نەسڕ بە بەهێزیەکی زۆرەوە دەستیپێکرد و لە خولەکی حەوت رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 31 و 42ش کۆمان و ئینیگۆ گۆڵەکانی دووەم و سێیەمیان هێنایە بەرهەم، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، نەسر درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا و لە خولەکەکانی 52 و 80 دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی سادیۆ مانێ هێنا و بە پێنج گۆڵی خاوێن یارییەکەیان تەواو کرد.

بەم ئەنجامە یانەی نەسڕ بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ گەڕایەوە لوتکەی ریزبەندیی و بە جیاوازی دوو خاڵ پێش ئەهلی و چوار خاڵ پێش هیلال کەوتووە.