یانەیەکی ئیسپانیا گابرێلی دەوێت

PM:08:31:25/02/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بیرۆکەی هەوڵدانیان بۆ گواستنەوەی گابرێل تاوتیۆ کردووە و بە نیازن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکەن.

یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا گەورەترین گۆرانکاری لە هێڵی بەرگری و ناوەراست ئەنجام بدەن بۆ ئەم مەبەستە چەند یاریزانێکیان دیاریکردووە بۆئەوەی هەوڵی کڕینی بدەن.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی مێرێنگی بیرۆکەی کڕینی گابرێل ماگالایشی بەرگریکاری ئارسناڵیان تاوتیۆ کردووە و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ کڕینی پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێرێنگی باش دەزانن کڕینی ئەو بەرگریکارە ئاسان نابێت، بەڵام هەوڵی تەواو دەدەن بۆ رازیکردنی ئارسناڵ بەمەبەستی پێدانی گابرێل.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لەم وەرزە بەشداری 32 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و چوار ئەسسیت تۆماربکات.