PM:10:06:23/02/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ ئامادەن ئۆفەرێکی 75 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی میلان بکەن لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە لیاو.
بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ ئامانجیانە بەردەوامبن لە تۆکمەکردنی ریزەکانیان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە رکابەری نازناوە گەورەکان.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە کە گەنەرز ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا رافایل لیاو لە ئەیسی میلان بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئارسناڵ بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە ئامادەن 75 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رۆسۆنێری بکەن.
لەلایەکیترەوە رافایل لیاو لە ئەیسی میلان دڵخۆشنییە هەربۆیە ئەگەر زۆرە بەرپرسانی ئەیسی میلان بەم ئۆفەرە خەیاڵییەی ئارسناڵ رازی ببن.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 21 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.