کارێک: دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم

AM:09:01:24/02/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

کارێک رایگەیاند ئاستی شێشکۆ زۆر ناوازە و دڵخۆشە بەوەی هەنگاوی خێرایان ناوە بۆ باشتربوون.

مایک کارێک پاش بردنەوەیان لە ئیڤەرتۆن وتی کە یارییەکی زەحمەتمان تێپەراندوو و تیپی بەرامبەر یەکێکبوون لە یانە باشەکانی پریمەرلیگ.

وتیشی ئاستی شێسکۆ زۆر ناوازەیە و بەردەوام توانی دروست کردنی جیاوازی هەیە لە ناو یاریگادا.

کارێک ئەوەی ئاشکراکرد کە زۆە دڵخۆشە بەوەی هەنگاوی خێرایان ناوە بۆ باشتربوون و هیوادارە بەم شێوەیە بەردەوامبن.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ماتیۆس کۆنها لە تایمی دووەم زیاتر ئەرکی بەرگریکردنی پێداوە، بەڵام لەو کارەش سەرکەوتووبووە چونکە تایبەت مەندی باشی یارییکردنی تێدایە.

لە کۆتاییدا مایک کارێک جەختی لەوەکردەوە کە وەرزەکە چەندین یاریی تری ماوە و پێویستە بەباشی خۆیانی بۆ ئامادە بکەن لەپێناو ئەوەی ئەنجامی باش تۆماربکەن.