AM:12:11:24/02/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەخولی سعودییە ئەهلی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە زەمەکی بردەوە و بەکاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی.
لە یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی رۆشەنی سعودی ئەهلی بووە میوانی زەمک.
لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان باڵادەست بوون و توانیان لە خولەکی 37 لەرێگەی کیسی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
هەرچەندە خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆریدا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی ئەهلی کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هیچ لایەکیان لەو هێرشانەی دەیانبردەسەر خانەی گۆڵی یەکتری سەرکەوتوو نەبوون لەگۆڵ کردن.
سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەهلی کۆتایی هات و بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە56خاڵ و بەکاتی لە پلەی یەکەمی ریزبەندیدان و زەمەکیش بە 15خاڵ پلەی 16ی گرتووە.
لە چەند یارییەکی تری هەمان هەفتەدا شەباب لە ریازی بردەوە و فەتحیش لە ئوخدودی بردەوە