پێرستیانی داوای لێبوردنی لە یاریزانەکانی هاوڕێی کردووە

PM:01:18:23/02/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرستیانی داوای لێبوردنی لە یاریزانەکانی هاوڕێی کردووە و ئەگەری سزادانی بۆ 10 لەسەرە.

پێگەیریکۆردی پۆرتوگالی بڵاویکردووە، پرێستیانی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لە سەرجەم یاریزانانی یانەکەی کردووە و ویستوویەتی داوای لێبووردن لە هاوڕێکانی بکات بەهۆی ئەوەی بووەتە هۆی کێشە و سەرقاڵییەکی فراوانی میدیایی لە دەوری یانەکەی.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بەهۆی راگیرانەوە لە یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەرئەی ڤی ئێس، بەشداریی نەکرد و بەر لە یارییەکە لای هاوڕێکانی دانی بەوە داناوە کە بەهۆی ئەو رووداوەوە بووەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەحەتکردنی چواردەورەکەی.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پرێستیانی لە کۆبوونەوەکەدا رەتیکردووەتەوە هیچ جۆرە قسەیەکی رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس کردبێت و دووپاتیکردووەتەوە زۆر بەو بابەتە دڵگران بووە، بەڵام لەپێناو یارمەتیدانی تیپەکەی ئامادەیە گەشتی مەدرید بکات و دەیەوێت لە بێرنابیۆ یاریی بکات.

لە لایەکی دیکەوە، ئێستا ڕۆژنامەکان باس لە سزادانی جیانلوکا پرێستیانی، ئەو دەکەن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە تا ئێستا نازانن ئەو یاریزانە بەڕاستی چ وشەیەکی بەکارهێناوە، بەتایبەت کە فابریزیۆ رۆمانۆ گووتی، پرێستیانی خۆی بە یوفای ڕاگەیاندووە کە هیچ وشەیەکی ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینی بەکارنەهێناوە، بەڵام وشەی نەشیاوی رەگەزپەرستی بەکارهێناوە.

ئەمەش دۆسیەکەی ئاڵۆزتر کرد و پێدەچێت بڕیاری سزادانەکەی دوابکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەکە هەر وشەیەکی بەکارهێنابێت ناگۆڕێت، چونکە بەپێی ماددەی 14ـی یوێفا، سزای ڕاگیرانی 10 یاریی زیاترە.