AM:10:12:23/02/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گرێبەستی
ماستانتونۆ تا ئێستا شکستخواردووە و یاریزانەکە قوربانی یەکەمی دۆخی ریاڵ مەدریدە.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیادا هاتووە کە یانەی
ڕیال مەدرید لە دوایین گواستنەوەی هاوینەدا ملیۆنان دۆلاری خەرجکردووە بۆ
گرێبەستێکی شکستخواردوو.
هاوینی ڕابردوو یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ فرانکۆ
ماستانتۆنۆی ئەرجەنتینی لە یانەی ڕیڤەر پلێت واژۆکرد و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2031
بەردەوام دەبێت.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەکردووە، فرانکۆ
سەرەتایەکی سەرکەوتووی هەبووە، لە سەردەمی چابی ئەلۆنسۆ ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە،
بەڵام وردە وردەپاشەکشەی کرد تا پێگەی سەرەکی لەدەستدا و بوو بە
یاریزانێکی یەدەگ.
پاشان ئازاری بڕبڕەی پشتی هات، کە هاوکات بوو لەگەڵ ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ گەڕانەوەیدا، ڕیال
مەدرید ئەلۆنسۆی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و ئاربێلۆای دامەزراند، ماستانتونۆش یەکێک
بوو لە قوربانییەکان.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، دوای زیاتر لە نیوەی وەرزەکە، بە
دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین گرێبەستکردنی ماستانتۆنۆ کە بە بەهای 66 ملیۆن یۆرۆ بوو
تا ئێستا شکستخواردوو بووە، ڕوونە کە یاریزانە 18 ساڵانەکە بوارێکی زۆری هەیە بۆ
گەشەپێدان، بەڵام بەشداریکردنی لە تیپەکەدا زۆر لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە
بووە.
لە ماوەی 24 یاریدا لە سەرەتای وەرزەوە ماستانتونۆ هەزار و 170 خولەک یاریی کردووە، 3 گۆڵی تۆمارکردووە و یەک
ئەسیستیشی کردووە.