PM:02:53:23/02/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی ئەگەری
هەیە کۆتایی ئەم وەرزە ئەتلەتیکۆ جێبهێڵێت و راهێنەرایەتی ئینتەر وەربگرێت.
دێگۆ سیمیۆنی
ئەرجەنتینی لە ساڵی 2011ەوە راهێنەرایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی وەرگرتووە و گرێبەستەکەشی
لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و بە چەند شێوەیەکی جیاوازیش باس لە داهاتووی کراوە.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی
ئیسپانی لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە کە راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە
ئەگەری زۆرە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەرکەکەی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت،
بەرنامەکە
ئاشکرایکردووە، دێگۆ سیمیۆنی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان رێککەوتنی کردووە
کە لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە،
سیمیۆنی بەردەوام خۆشەویستی خۆی بۆ ئینتەر میلان دەربڕیوە و چەندین جار دڵنیاییداوە
لەوەی کە رۆژێک دێت راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەردەگرێت.
دەشڵێت، لە ئێستادا
ئامانجی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە ئەوەیە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا نازناوێک بۆ
ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستبهێنێت کە نزیکترینیان جامی شای ئیسپانیا دەبێت چونکە
نزیکە لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی.
سیمیۆنی تا ئێستا
لە 777 یارییدا راهێنەرایەتی ئەتلەتیکۆ مەدریدی کردووە و 459 بردنەوە و 167
یەکسانبوون و 151 شکستی هەیە، هەشت نازناوی بۆ بەدەستهێناوە.
خ . ک