یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا کۆکۆرییای دەوێیت

AM:09:01:10/02/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا کۆکۆریا لە چێڵسی بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش 55 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە.

بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدریید لە ئێستاوە پلان دادەنێن بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانیان بەهێنانی چەند یاریزانێک بەهێزتر بکەن.

تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە رۆز بلانکۆس دەیانەوێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگری باڵی چەپ مارک کۆکۆرییا لە چێڵسی بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەتلەتیکۆ ئامادەن 55 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بلوز بکەن بەجۆرێک 45 ملیۆن یۆرۆ بەشێوەی راستەوخۆ 10 ملیۆن یۆرۆش بەپێی ئاست و ئەنجامەکانی یاریزانەکە لەگەڵ تیپەکەیان بەدەستی دەهێنێت.

لەلایەکیترەوە بەرپرسانی چێڵسی ئامادەن دەستبەرداری کۆکۆرییا ببن، بەڵام بەمەرجێک سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی راستەوخۆ وەربگرن.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 147 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و 12ئەسیست تۆماربکات.