یانەیەکی گەورە ئاکی دەوێت

PM:07:18:29/01/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەیسی میلان دەیانەوێت لەم زستانەدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگرییان ئاکێ لە مان سیتی بگوازنەوە ریزەکانیان.

یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە پێکهاتەکەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەر بۆ نیوەی دووەمی پاڵەوانێتییەکان بەهێزتر بکەن هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی یاریزانی نوێیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە رۆسۆنێری پلانیان داناوە لەم مێرکاتۆیەدا ناسان ئاکێ لە مانچستەر سیتی بگوازنەوە ریزەکانیان بەمەبەستی تۆکمەکردنی پێگەی بەرگری.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە هۆکاری دەست نیشان کردنی ئاکێ بۆئەوە دەگەرێتەوە کە لە ئێستادا وەک یاریزانی سەرەکی لە پلانەکانی پیپ گواردیۆلای راهێنەر پشتی پێنابەسرێت هەربۆیە ئاسانتر دەتوانن گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 166 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.