PM:10:52:10/01/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک لە تۆتنهامی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و بەناوبژیوانی
کرەیگ پاوسن یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداری لە ئەستۆن ڤێلا کرد.
لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان باشتربوون و توانیان لە
خولەکی 22 لەرێگەی بۆێندا گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن.
پاشان لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو ئەستۆن ڤێلا لەرێگەی
رۆجێرز دووەم تۆپیان خستە نێو خانەی گۆڵی سپێرێز و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دوو
گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا تۆتنهام باشتر بینران و توانیان لە
خولەکی 54 لەرێگەی ئۆدۆبێرت گۆڵی کەم کردنەوەی جیاوازییەکە تۆماربکەن.
سەرئەنجام یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
بەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی سێیەم و تۆتنهامیش ماڵئاوایی
کرد.
لە چەند یارییەکی تری هەمان پاڵەوانێتیدا تۆتنهام بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە
نیوکاسڵی بردەوە و برینتفۆردیش لە وینیزدەی بردەوە.