PM:10:52:07/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت دوپاتیکردەوە بردنەوە لە ئارسناڵ متمانەیان
پێدەبەخشێت و ئارتێتاش دەڵێت تۆلەی یاری پێشوو دەکەینەوە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ، ئارنی سڵۆتی راهێنەری
لیڤەرپوول بە راشکاوی باسی لەوە کرد کە یانەکەی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە
و راشیگەیاند کە هۆگۆ ئیکیتیکی بەهۆی پێکانەوە ئەگەرێکی زۆرە لەو یارییەدا یارییەدا
بەشداری نەکات، ئەمەش دوای ئەوەی نەیتوانی لە راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکە بەشدار
بێت.
سڵۆت
ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە تیپەکەی لە نۆ یاری رابردوودا بێ شکست بووە، بەڵام
زۆریی یەکسانبوونەکان و دوورکەوتنەوە بە جیاوازی 14 خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگ، وای
کردووە کە متمانە لە ریزەکانیاندا وەک پێویست نەبێت.
جەختی لەوەش کردەوە کە گەنەرز ئەم وەرزە تیپێکی
تەواو و بێ کەم و کوڕییە و لە هەموو ڕوویەکەوە گەشەی کردووە، بۆیە تەنها بردنەوە
لەم یارییەدا دەتوانێت باوەڕ بۆ یاریزانەکانی بگەڕێنێتەوە کە هێشتا دەتوانن
کێبڕکێی نازناوەکان بکەن.
لە بەرامبەردا، میکێل ئارتێتا بە ورەیەکی بەرزەوە
پێشوازی لەم رووبەڕووبوونەوەیە دەکات و هەرچەندە ئامادەنەبوونی هەریەکە لە
کریستیان موسکێرا و ریکاردۆ کالافیۆری ڕاگەیاند، بەڵام نزیکی گەڕانەوەی کای
هاڤێرتز و ئەو کەشە ناوازەیەی هاندەرانی ئارسیناڵ لەم وەرزەدا دروستیان کردووە، بە
هۆکاری سەرەکی دەزانێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە بۆچی لە لوتکەی خولەکەدان.
ئارتێتا دووپاتیشی کردەوە کە بریندارن بە شکستی
یاری چوون و دەیانەوێت بە بردنەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر پارێزەرانی نازناوەکە، نەک
هەر تۆڵە بکەنەوە، بەڵکو هەنگاوێکی گەورە بەرەو بەدەستهێنانی خەونی هاندەرەکانیان
بنێن و پێگەی خۆیان لە پێشەنگی پریمەرلیگدا پتەوتر بکەن.