PM:05:44:06/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو گواستنەوەی ئۆپامیکانۆ و ئۆفەری گەورەتر لە ئۆفەرەکەی ریاڵ مەدرید پێشکەش دەکات.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ئێستاوە سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی بەهێزن بەمەبەستی گواستنەوەی چەندین یاریزان تا لە داهاتوودا لەسەر کێبڕکێ کردنی نازناوەکان بەردەوام بن.
تۆڕی لی تێن سپۆرتی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، دوو نوێنەری یانە فەرەنسیەکە گەشتی ئەڵمانیایان کردووە و لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی دایۆت ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری بایرن میونشن کۆبونەتەوە.
تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە، یانە فەرەنسیەکە پێداگرن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەنانەت ئۆفەرێکیان پێشكەش کردووە کە گەورەتر بووە لە ئۆفەرەکەی یانەی ریاڵ مەدرید کە ئەو یانەیەش هەمان یاریزانی کردووەتە ئامانج.
نوسیویەتی، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان دڵنیایە لەوەی کە ئۆپامیکانۆ سوودیکی زۆری بۆ یانەکەیان دەبێت و لە توانایدایە سەرکردایەتی هێڵی بەرگری بکات تا چەندین ساڵیتر.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردووەتەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ بەڵام بەرپرسانی بایرن میونشن بەنیازن ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی ئۆپامیکانۆ بکەن تا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان نوێبکاتەوە.
خ . ک