کۆنتی داوای هاوکاری بەپەلە دەکات

PM:11:49:20/11/2021

1032 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی داوای هاوکاری بەپەلە لە بەرپرسانی یانەکەى دەکات و بوونی دی لێخت لە تۆتنهام بە گرنگ دەزانێت.

ڕۆژنامەى فول ئینسایدەری بەریتانی بڵاویکردەو، کۆنتی ڕاهێنەری تۆتنهام بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی بەرگری یانەکەى داوای لە بەرپرسان کردووە پەلە بکەن لە واژووکردنی گرێبەستێک لەگەڵ بەرگریکارێکی هێڵی بەرگری.

فول ئینسایدەر ئاشکرایکرد، ئەو یاریزانەى کۆنتی داوای کردووە، دی لیختی بەرگریکاری یۆڤانتۆسە و هیوای خواستووە لە مێرکاتۆی زستانەدا بەرەو پریمەرلیگ بیگوازنەوە کە نرخەکەى 67 ملیۆن پاوەندە.

تۆتنهام جگە لە دی لیخت چاوی لە دی فرای بەرگریکاری ئینتەرمیلانیشە و هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی دەدات و داواکردنی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەلایەن ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکەوە پاش فەرامۆشکردنێنی لە لایەن ئەلیگرییەوە کە زیاتر پشت بە کیلینی و پۆنۆچی دەبەستێت.