یانەیەکی تورکی بۆ گواستنەوەی شتیگن هاتووەتە سەرهێڵ

PM:11:44:20/11/2025

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی بێشکتاش دەیەوێت بە خواستن و بە مەرجی کڕینی هەمیشەی شتیگن بگوازێتەوە خولی تورکیا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی بەرشەلۆنە و تێر شتیگن تا ئێستاش نەگەیشتوونەتە چارەسەر بۆ داهاتووی گۆڵپارێزەکە، یانەی بێشکتاشی تورکیش دەیەوێت نێوەند گیریان بکات.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، یانە تورکییەکە دەیەوێت سود لە ناکۆکی نێوان بلاوگرانا و گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە وەربگرێت و لە گواستنەوەی زستانە پەلکێشی ریزەکانی بکات.

باسی لەوەشکردووە، بێشکتاش ئامادەیە بە خواستن و بەبێ هیچ بڕە پارەیەک شتیگن بگوازێتەوە، بەڵام سەرجەم مافە داراییەکانی دەگرنە ئەستۆ، بەو مەرجەی گرێبەستەکە مافی بە هەمیشەییکردنی هەبێت بەبڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ.

شتیگنی تەمەن 33 ساڵ لە ئیستادا بەهۆی پێکانەوە لە یارییکردن دابڕاوە، سەرەرای ئەوەش دوای گەرانەوەی هیوایەکی کەمی هەیە تا پێگەی پێکهاتەی سەرەکی بەرشەلۆنە بەدەستبهێنێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەکەی گرێبەستی لەگەڵ خوان گارسیا کردووە.