AM:10:33:20/11/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی خەڵاتی خۆشەویسترین یاریزانی لە مێژوودا لەلایەن
رۆژنامەی سپۆرتەوە پێشکەشکرا و یاریزانەکەش دڵخۆشی بەپێدانی ئەم خەڵاتە دەربری.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی خەڵاتێکی تایبەتی بۆ لیۆنێل
میسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی ئامادەکرد و بەناوی خۆشەوسترین یاریزانی تۆپی پێوە
پێشکەشی کرا.
لای خۆیەوە یاریزانەکە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەکەدا
ئەنجامداوە و وتی دەمەوێت بۆ چەند ساڵێکتر لە ئینتەر میامی بەردەوامبم لە
یارییکردن.
وتیشی بەرشەلۆنە ماڵی منە و ژیانی منە و دەمویست تاوەکوو
کۆتایی کاروانی یارییکردن لەم یانەیەبم.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە جەختی لەوەشکردەوە کە رۆژێک دێت
کە بگەرێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
لیۆ ئەوەی ئاشکراکرد کە کاتی رۆیشتنی سەردەمی کۆرۆنا بوو
هەربۆیە نەیتوانی ماڵئاواییەکی شایستە لە هاندەران بکات.
لە کۆتاییدا لیۆنێل میسی ئاماژەی بەوەکرد کە هەموو
هەوڵێک دەدات لە پێناو دووبارە بەدەست هێنانەوەی جامی جیهانی ساڵی داهاتوو بۆ وڵاتەکەی.