PM:10:22:20/11/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی ئارسناڵ سورە لەسەر گواستنەوەی
رۆدریگۆ و ئامادەیە 60 ملیۆن یۆرۆ بدات لە پێناویدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی فوتباڵ 365،
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ گۆیسی بەڕازیلی،
یاریزانی هێڵی هێرشبەری ریاڵ مەدرید دەستپێکردووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، ئارسناڵ
ئامادەیە 60 ملیۆن یۆرۆ بدات لە پێناو گواستنەوەی ڕۆدریگۆلە گواستنەوەی زستانەدا،
لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆی زیادە وەک پاداشت لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناو.
باسی لەوەشکردووە، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید، دەرگای
بەرووی رۆیشتنی هێرشبەرە بەرازیلییەکە کردووەتەوە، چونکە لەگەڵ پلانەکانی ئەودا
ناگونجێت.
رۆدریگۆی تەمەن 24 ساڵ، لەم وەرزەدا بە
شێوەی سەرەکی بەشداریی لە یارییەکاندا ناکات، وە دەیەوێت پێش دەستپێکردنی جامی
جیهانی 2026 بگەڕێتەوە سەر ریتمی یارییکردنی بەردەوام.