فلێک باسی یادگارییەکانی دەکات لە کامپ نو

PM:08:52:19/11/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک پێیوایە گەڕاندنەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی بەرشەلۆنە لە گەڕانەوەی بۆ یاریگای سپۆتیفای کامپ نو دەستپێدەکات.

هانسی فلێکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانەکانی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، یاریگای کامپ نو پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ گەڕاندنەوەی کرۆکی شێوازی یاریکردن و ناسنامەی کەتەلۆنی.

باسی لەوەشکرد، کامپ نو هێمای حەماسەت و سەرچاوەی ئەو وزە سۆزداریەیە کە تیپەکە پێویستی پێیەتی بۆ تێپەڕاندنی ساتەوەختە سەختەکان و بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکان.

فلیک بیرەوەرییە سەرەتاییەکانی خۆی لە ناو کامپ نو باسکرد و وتی: ئەو کاتە 20 یان 23 ساڵ لەمەوبەر بۆ ماوەی پێنج یان شەش ساڵ گەورەترین فرۆشیاری بەرهەمی وەرزشی تیمی بووم لە ئەڵمانیا، لێرە لە بەرشەلۆنە بانگهێشتکراین بۆ یارییەک، لەم یاریگایە دانیشتم، و وتم: باشە، ڕۆژێک دەمەوێت لێرە ڕاهێنەرایەتی بکەم.

دەشڵێت: بەرشەلۆنە یاریی بەرامبەر خیتافی هەبوو کە لەلایەن بێرند شوستەرەوە ڕاهێنەرایەتی دەکرا، وتم: ڕۆژێک دەمەوێت لێرە ببمە ڕاهێنەر و ئەوەم بەدەستهێناوە، وە زۆر دڵخۆشم بە بەدەستهێنانی ئەو خەونە.