بێستون تاوگۆزی خەڵاتی رێزلێنانی پێدەدرێت

PM:11:18:20/11/2025

424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی بێستون تاوگۆزی بانگهێشتکردووە بەمەبەستی رێزلێنان.

دوای ئەوەی کۆمێنتاری و وتەکانی بێستون تاوگۆزی لە یارییەکەی عێراق بەرامبەر ئیمارات کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، ئەو بابەتە گەیشتە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراقیش.

بێستون تاوگۆزی رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی لا لیگای عێراق و عەدنان دەرجالی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدای پایتەخت دەکات بەمەبەستی سوپاس و پێزانین و وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنان.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوەی گەڕاندووەتەوە کە کۆمێنتاریەکانی بەتیابەت بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق کاریگەری گەورەی زۆری هەبووە و کاردانەوەی گەورەی هەبووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

خ . ک