PM:09:05:19/11/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی فیفا بڵاوکرایەوە
و چوار هەڵبژاردەی یەکەم لە شوێنی خۆیان جێگیرن و عێراق پلەیەک دابەزیوە.
یەکێتی تـۆپی پێی نێودەوڵەتی، کە ناسراوە بە
فـیـفـا، دوای کۆتاییـهاتنی یاریـیـەکانـی پشووە نێودەوڵەتییەکان، نوێترین
ریزبەندیی هەڵبژاردەکانی جیهانی بـڵاوکردەوە.
بە گوێرەی لیستەکە، چوار هەڵبژاردەی یەکەم کە
پێکدێن لە، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا و ئینگلتەرا، لە شوێنی خۆیان و بە جێگیری
ماونەتەوە، پلەی پێنجەمیش بەڕازیل داگیری کردووە کە دوو پلەی هاتووەتە پێشەوە.
هەڵبژاردەکانی پورتوگال و هۆڵەندا لە پلەکانی
شەشەم و حەوتەم دەبیندرێن و پلەیەک پاشەکشەیان کردووە، هەرچی هەڵبژاردەی بەلجیکایە
لە پلەی هەشتەمە و جێگیرە، ئەڵمانیا و
کرواتیاش پلەیەک سەرکەوتوون و ریزبەندیی نۆیەم و دەیامیان گرتووە.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی عێڕاق، شێرەکانی
رافیدەین لە پلەی 58ی ریزبەندی دەبیندرێن، ئەمەش واتە پلەیەک چوونەتە دواوە،
هۆکاری ئەمەش هاتنە پێشەوەی هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکراتە بە چوار هەنگاو.