PM:07:11:05/01/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مەرمووش مانەوەی لە مان سیتی دوپاتکردووەتەوە و
نایەوێت رووبکاتە ریزەکانی تۆتنهام.
عومەر مەرمووش، ئەستێرەی میسری یانەی مانچستەر
سیتی، سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزەدا پێگەی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا لەدەستداوە،
بەڵام بڕیاریداوە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە
تۆتنهامەوە بکات.
میک براون، دۆزەرەوەی یاریزانانی پێشووی یانەکانی
تۆتنهام و مانچستەر یونایتد، ئاشکرای کردووە کە یاریزانە تەمەن 26 ساڵانەکە هیچ
ئارەزوویەکی بۆ جێهێشتنی سیتیزن نییە لە مانگی یەکدا، سەرەڕای ئەوەی تەنها لە 4
یاریدا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری کردووە، بەڵام پێی باشترە لە مانچستەر
بمێنێتەوە و بجەنگێت بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی پێپ گواردیۆلا، نەک بچێتە ریزەکانی
تۆتنهام کە لەم وەرزەدا بەدەست ناجێگیری ئەنجامەکانیەوە دەناڵێنێت.
تۆتنهام لەژێر سەرپەرشتی تۆماس فرانکی راهێنەر لە
پلەی 13یەمی ریزبەندییە، ئەمەش وایکردووە مەرمووش دوودڵ بێت لە جێهێشتنی پاڵەوانی
ئینگلتەرا و چوون بۆ یانەیەک کە لە ناوەڕاستی ریزبەندییە، هەرچەندە سپێرز بەدوای هێرشبەرێکی
نوێدا دەگەڕێت بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.