PM:06:23:05/01/2026
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شەیتانە سوورەکان بەدوای رزگارکەردا دەگەڕێن و
حەوت راهێنەریش بۆ جێگەکەی ئەمۆریم پاڵێوراون.
دوای ئەوەی روبن ئامۆریم بەهۆی هێرشکردنە سەر
کارگێڕی یانەکە و تۆمارکردنی ئەنجامی کارەساتبار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئێستا
مانچستەر یونایتد کەوتووەتە ناو جەنجاڵییەکی زۆر بۆ دیاریکردنی راهێنەرێکی نوێ. راهێنەرە
پۆرتوگالییەکە کە لە 14 مانگی کارکردنیدا تەنها لە سەدا 38ی یارییەکانی بردبووەوە،
دوای تەنها چەند کاتژمێرێک لە لێدوانە توندەکانی دژی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، بە
فەرمی لە ئۆڵدترافۆرد دوورخرایەوە.
لە ئێستادا لیستی پاڵێوراوەکان بۆ جێگرتنەوەی چەندین
ناوی بەهێزی تێدایە، کە دیارترینیان چاڤی هێرناندزی ئیسپانییە و وەک بژاردەیەکی
ئامادە دەبینرێت، هاوشانی گاریس ساوسگەیتی راهێنەری پێشووی ئینگلتەرا کە
پاڵپشتییەکی زۆری لەلایەن سێر جیم راتکلیفەوە هەیە.
هەروەها
ناوی ئینزۆ مارێسکا دوای جێهێشتنی چێڵسی و ئاندۆنی ئایراولای راهێنەری بۆرنمۆس بە بەهێزی
دەبینرێن، لەکاتێکدا ئۆلیڤەر گلاسنەر بەهۆی سەرکەوتنەکانی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس و
ئێدی هاو بەهۆی ئەزموونە زۆرەکەی لە پریمەرلیگ، چاویان لەو کورسییە لرزۆکەیە.
لە ناو هەموو ئەمانەشدا، دارن فلێچەر وەک راهێنەری
کاتی و کوڕی یانەکە ئەرکی راهێنانی گرتووەتە دەست، بەڵام کارگێڕی شەیتانە سوورەکان
دەیانەوێت بە خێرایی بڕیار لەسەر یەکێک لەو ناوانە بدەن بۆ ئەوەی کشتییە شکاوەکەی
یونایتد لە غەرقبوون رزگار بکەن.