کاپێلۆ: ئەلۆنسۆ دەبێت لەسەر شێوازی ریاڵ مەدرید بڕوات

PM:03:45:05/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاپێلۆ دوپاتیکردەوە ئەلۆنسۆ دەبێت لەسەر شێوازی ریاڵ مەدرید بڕوات و ئەنچیلۆتیش پاشای ژووری جلگۆڕینە.

فابیۆ کاپێلۆی راهێنەری پێشووی ئیتاڵی لە لێدوانێکی نوێیدا باسی لە بارودۆخی یانەی ریاڵ مەدرید و کێشەکانی ناو ئەو یانەیە و راهێنەر و یاریزانان کرد لەگەڵ کێبڕکێی خولی ئیتاڵیا.

کاپێلۆ دەڵێت، بەڵێ راستە کە چابی ئەلۆنسۆ زۆر بە باشی ریاڵ مەدرید دەناسێت بەڵام وەک یاریزان نەک وەک راهێنەر، ئەو دوو بوارە جیاوازن و پێویستە لەسەر ئەو شێوازە بڕوات کە یانەکە هەیەتی.

دەشڵێت، کاتێک راهێنەریت دەبێت زیاتر بیر بکەیتەوە چونکە 25 یاریزانت لەبەردەستدایە و تۆ ئەو بابەتە یەکلادەکەیتەوە کە ئەو یاریزانە لە چ شوێنێکی یاریگادا دەتوانێت ئاستی نایاب پێشكەش بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەلۆنسۆ دەبێت ئاگاداری ئەوە بێت راهێنەرایەتی کردن لە لیڤەرکوزن جیاوازبووە لە ریاڵ مەدرید، ئێستا خاوەنی ئەستێرەی زیاتریت و پێویستە ڤینیسیۆس جۆنیۆریش بە شێوازێکی پیشەگەرانەی گەورە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکان بکات.

کاپێلۆ وتی، کارلۆ ئەنچیلۆتی مامۆستایە و پاشای ژووری جلگۆڕینە، ئەو خوێندکاری من بووە و کەسێکی زۆر ئارامە و دەزانێت چۆن خۆی لەگەڵ یاریزاناندا بگونجێنێت.

لەسەر کێبڕکێ کردنی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا، کاپێلۆ دوپاتیکردەوە کە چەند یانەیەک ئاستێکی نایابیان هەیە بە نمونەی ئینتەر و ناپۆلی و میلان بەڵام دەبێت ئەوەش بزانن یۆڤانتۆس توانای کێبڕکێ کردنی دەبێت تا کۆتا هەفتە.

خ . ک