پۆچیتینۆ ستایشی میسی کرد و چارەنوسی ڕامۆسی یەکلاکردەوە

PM:11:39:20/11/2021

1164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ ستایشی یاریزانەکانی دەکات و دووپاتیکردەوە توانیان کەسایەتی پاریس بەرامبەر نانت بسەلمێنن.

پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەى لکیپ بەشێک لە لێدوانەکانی بڵاوکردەوە، ستایشی یاریزانەکانی کرد کە توانیان ئاستێکی بەرز بەرامبەر نانتی ڕکابەریان پێشکەش بکەن و جارێکی تر دووپاتیانکردەوە کە هەمیشە پارێزەری کەسایەتی یانەیەکی گەورەى وەک پاریس بوون.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە وێڕای ستایشی یاریزانەکانی بە گشتی، ستایشی میسی بە تایبەتی کرد، کە توانی هۆکاری سەرەکی بێت بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە هیوادارە ئەوەش سەرەتایەکی باش بێت تا هاونیشتیمانییەکەى بگەڕێتەوە ئەو ڕێچکەیەى کە پێشتر پێی ناسرابوو.

سەبارەت بە ڕامۆس، ڕاهێنەرەکەى پی ئێس جی دووپاتیکردەوە بەرگریکارە ئیسپانییەکە بۆ سێ ڕۆژ ڕاهێنانی بە کۆمەڵی کردووە و بە دووری نازانێت لە یارییەکەى مانچستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ بەشدار بێت کە پسپۆڕییەکی تەواوی هەیە و یاریزانی کاتە سەختەکانە.