خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ بردیەوە و سیڤیلیەش چووە لوتکە

PM:11:12:20/11/2021

1528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دوا ساتەکاندا لە یەکسانبوون ڕزگاری دەبێت و سیڤیلییەش بە کاتی چووە لوتکە.

لە یارییەکانی هەفتەى 13ی یانەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئۆساسۆنای بردەوە.

ئەتلەتیکۆ پێویستی بە 87 خولەک چاوەڕوانی بوو تا تۆڕی گۆڵی میوانەکەى بهەژێنیت و سەرئەنجام فیلیپی توانی کوڕانی سیمیۆنی لە یەکسانبوونێکی چاوەڕواننەکراو ڕزگاربکات و تاکە گۆڵی یارییەکە تۆماربکات.

بەو بردنەوەیەش کەتیبەکەى سیمیۆنی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 26 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت.

لە یارییەکی تری هەمان هەفتەدا، سیڤیلییە سەرەڕای یەکسانبوونی بە دوو گۆڵ لەگەڵ ئالاڤێس بە 28 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی ڕیزبەندی لە ڕیاڵ سۆسیداد وەرگرت.