پریمەلیگ.. لیڤەرپوڵ ئارسناڵی شۆککرد

PM:10:38:20/11/2021

804 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پریمەرلیگ لیڤەرپوڵ لە ئانفێڵد ئارسناڵی شۆکرد و ولڤەرهامپتۆنیش لە وێستهامی بردەوە.

لە بەردەوامی یارییەکانی هەفتەى 12ی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ، یانەى لیڤەرپوڵ لە ئانفێڵد میوانداری یانەى ئارسناڵی کرد و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەى لێبردەوە.

چوار گۆڵەکەى کوڕانی یۆرگن، هەریەک لە مانێ لە خولەکی 39 و گۆتا لە خولەکی 52 و سەڵاح و تاکۆمی لە خولەکەکانی 73 و 77 تۆماریانکرد.

بەو ئەنجامەش ڕیدز بە 25 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە خانەى دووەمی ڕیزبەندی و ئارسناڵیش بە 20 خاڵ لە خانەى پێنجەمدا مایەوە.

لە یارییەکی تری هەمان هەفتەشدا ولڤەرهامپتۆن لە پێگەى خۆی بە گۆڵێکی خاوێن لە وێستهامی بردەوە.