خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

PM:10:01:03/01/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر لیتچی بە گۆڵێک یەکسانبوو.

لە یارییەکی هەفتەی 18ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگای خۆی میوانداری لیتچی کرد.

تایمی یەکەم، هەردوولا بە هێرشبردن دەستیانپێکرد و لە خولەکی حەوت ستونی گۆڵ یوڤی لە گۆڵی یەکەم بێبەشکرد، بەڵام چانس یاوەری یانەی میوان بوو کاتێک لە کۆتا ساتەکانی ئەو تایمەدا بە گۆڵێکی لامیک باندا پێشکەوتن.

لە تایمی دووەم، خانمە پیرەکە بە بەهێزی گەڕایەوە و لە خولەکی 49 ویستن مەککەینی گۆڵی یەکسانبوونی هێنایە بەرهەم، لەگەڵ ئەوەشدا لە خولەکی 66 جۆناسان دەیڤد لێدانی سزای لە سودی یوڤی لەدەستدا، بەمەش هەلی پێشکەوتنیان لە یارییەکە فەوتاند.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، بەم ئەنجامە یۆڤانتۆس خاوەنی 33 خاڵە و لە پلەی چوارەمە، لیتچیش بە 17 خاڵ پلەی 16ی گرتووە.