خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس لە لازیۆی بردەوە

PM:10:14:20/11/2021

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بەسەرکردایەتی پۆنوچی لەناو ئۆڵۆمپیکۆ شکستی بە لازیۆ هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەى 13ی خولی یانە پلەیەکەکانی ئیتاڵیا، یانەى یۆڤانتۆس لە دەرەوەى یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەى لازیۆی بردەوە.

گۆڵەکانی خانمە پیرەکە پۆنوچی بەرگریکار بە لێدانی سزا لە خولەکانی 23 تایمی یەکەم و 83ی تایمی دووەم تۆماریکرد.

بەو ئەنجامەش یۆڤانتۆس بە 21 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەى شەشەمی ڕیزبەندی و لازیۆش بە 21 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەى پێنجەمدا دەبینرێت.

لە یارییەکی تریشدا یانەى ئەتلانتا لە خاکی خۆی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەى سپیزیا هێنابوو.