پاڵەوانی مۆندیالی 2026 دیاریکرا

PM:02:57:03/01/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیسپانیا پاڵێوراوی یەکەمی نازناوی مۆندیالە و ئەرجەنتینی پاڵەوانیش لە پلەی چوارەمدایە.

تۆری ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، بە بەکارهێنانی ئامێری زیرەکی دەستکرد هەڵبژاردە پاڵێوراوەکانیان بۆ بوون بە پاڵەوانی مۆندیالی 2026 دیاریکردووە کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەندا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئەو ئامێرە دەستکردە بێت، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە راهێنەرایەتی لویس دی لا فۆنتی پاڵێوراوی یەکەمی بردنەوەی نازناوی مۆندیالە بە رێژەی لە سەدا 17 بەهۆی ئەنجامە نایابەکانیان لە چەند ساڵی رابردوودا.

هەڵبژاردەی فەرەنساش بە رێژەی لە سەدا 14 وەک پاڵێوراوی دووەم بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەستنیشانکراوە لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە پاڵێوراوی سێیەم دیاریکراوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو بە رێژەی لە سەدا 8 پاڵێوراوی چوارەمە بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکە، هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و پۆرتوگال لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمی ریزبەندییەکەدان.

هەڵبژاردەی بەرازیلیش کە خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژوودا بە رێژەی لە سەدا پێنج بە پاڵێوراوی حەوتەم بۆ بوون بە پاڵەوانی مۆندیالی 2026 دیاریکراوە، هۆڵەنداش پاڵێوراوی هەشتەمە.

خ . ک