PM:02:34:03/01/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی لۆرێنتس دوپاتیکردەوە ساڵێکی نایاب و
چێژ بەخشیان بەڕێکردووە و دەیانەوێت باشتریش بن.
ئۆریلۆ دی لۆرێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی
ئیتاڵی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام باسی لە ئەنجامەکانی
یانەکەی کرد لە ماوەی ساڵی رابردوودا.
دی لۆرێنتس نوسیویەتی، بە دڵنیاییەوە من و
سەرجەم ئەندامانی یانەکەم و یاریزانەکان و هاندەرانیش لە ساڵی 2025دا چەندین ساتی
نایابمان بەڕێکرد و چێژمان بینی لە هەموو کاتەکانی.
دوپاتیشیکردەوە کە بەدەستهێنانی
نازناوەکانی خولی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیا دەستکەوتی گەورە بووە بۆ
یانەکەیان و بەهۆی کارەکانی سەرجەمیانەوە بووە کە پابەندبوون پێوەی.
دەشڵێت، ئامانجەکانی ئێمە زۆر ئاشكرا و
روونە ئەویش ئەوەیە کە کاری زیاتر بکەین لە پێناو بەدەستهێنانی زۆرترین نازناو لە
ساڵانی داهاتوودا لەپێناو دڵخۆشکردنی هاندەران و مێژووی یانەکەمان.
خ . ک