PM:02:21:03/01/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی
نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ و ریاڵ مەدرید پاڵێوراوی حەوتەمە.
تۆری ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، بە
بەکارهێنانی ئامێری زیرەکی دەستکرد یانە پاڵێوراوەکانیان بۆ بوون بە پاڵەوانی ئەم
وەرزەی چامپیۆنز لیگ دیاریکردووە بە پێی ئاستی یانەکان تا ئێستا لەم وەرزەدا
لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە بەپێی وەڵامی
ئامێرە دەستکردەکە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەهۆی ئاستە سەرنجڕاکێشەکەی لەم
وەرزەدا پاڵێوراوی یەکەمی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگە بە رێژەی لە سەدا 24.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش بە رێژەی لە
سەدا 16 وەک پاڵێوراوی دووەم بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەستنیشانکراوە لە کاتێکدا
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە پاڵێوراوی سێیەم دیاریکراوە.
هەریەکە لە یانەکانی پاریس سان جێرمانی
فەرەنسی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمی ریزبەندییەکەدان، یانەی
لیڤەرپوڵیش پلەی شەشەمی گرتووە.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیش بە رێژەی لە
سەدا سێ لە پلەی حەوتەمی پاڵێوراوانی بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز
لیگدایە بە جیاوازیەکی کەم لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کە بە پاڵێوراوی
هەشتەم دیاریکراوە.
خ . ک