بەرشەلۆنە گواستنەوەی ئەلڤارێزی وەک ئامانجی یەکەم دیاریکردووە

PM:01:44:03/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گواستنەوەی ئەلڤارێزی وەک ئامانجی یەکەم دیاریکردووە بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بووەتە رێگر.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی جارێکیتر دوپاتیکردەوە کە جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی تا ئەم ساتەش ئامانجی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەیە تا لە داهاتوودا بیگوازنەوە و بیکەنە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، هەریەکە لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی و هانسی فلیکی راهێنەر خەون بە گواستنەوەی ئەو یاریزانەوە دەبینن.

ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، راستە گواستنەوەی ئەلڤارێز خەونە بەڵام گرێبەستی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید تا ساڵی 2030 هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە کە ئەوەش بووەتە رێگر لە گواستنەوەی.

دەشڵێت، سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە رەتدەکاتەوە تەنها لە یەک کاتدا نەبێت ئەگەر بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان پێشکەش بکرێت کە 500 ملیۆن یۆرۆیە.

لە کۆتاییشدا دڵنیاییداوە لەوەی کە ئەلڤارێز بووەتە جێگای گرنگی پێدان لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە و جگە لە بەرشەلۆنەش یانەکانی لیڤەرپوڵ و پاریس سان جێرمانیش دەیانەوێت بیگوازنەوە.

خ . ک