مباپێ ژمارەیەکی مێژووی تۆمارکرد

PM:09:46:20/11/2021

2284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ خێراترین گۆڵی خۆی لە مێژووی کاروانی وەرزشی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمارکرد.

کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەى پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە یاری یانەکەى بەرامبەر نانت خێراترین گۆڵی بۆ پاریس سان جێرمان لە دوای چوار ساڵ تۆمارکرد، کە خێراترینیشە لە مێژووی خۆیدا.

تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان ئاشکرایکرد، گۆڵەکەى مباپێ لە تۆڕی گۆڵی یانەى نانت خێراترین گۆڵی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەیە لە مێژووی یاریکردنی و دووەم خێراترین گۆڵیشە بۆ پاریس سان جێرمان لە دوای ساڵی 2017 کەل ە دوای یەک خولەک و 41 چرکە تۆمارکرابێت.

ئۆپتا ئاشکراشیکرد، خێراترین گۆڵی پاریس سان جێرمان لە لیگ وەندا مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ چوار ساڵ پێش ئێستا کاتێک پاش یەک خولەک و 21 چرکە لە تۆڕی گۆڵی سانت ئیتیان لە 14ی ئایاری 2017 وە.

پاریس بە سەرکردایەتی میسی لە هەفتەى 14دا لە نانتی بردەوە و میسیش پاش پەیوەندی کردنی بە یانەکەوە لە هاوینی ڕابردوو یەکەم گۆڵی لە لیگ وەندا تۆمارکرد.