PM:08:57:20/11/2021
1680 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەڕەنسا
پاریس سان جێرمان لە نانتی بردەوە و ناڤاسیش بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لە درێژەى
یارییەکانی هەفتەى 14ی خولی یانە پلە یەکەکانی فەڕەنسا بۆ تۆپی پێ، پاریس سان
جێرمان لە پارک دی پرانس بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە نانتی بردەوە.
سێ گۆڵەکەى پاریس
هەریەک لە مباپێ لە خولەکی دوو و ئەپیا بەهەڵە لە خولەکی 82 و میسی لە خولەکی 87
تۆماریانکرد و تاکە گۆڵەکەی نانتیش، موانی لە خولەکی 76 تۆماریکرد و لەو یاریەشدا
ناڤاسی گۆڵپارێز بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
بەو بردنەوەیەش
پاریس بە 37 خاڵ پێگەى خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد.