PM:08:12:20/11/2021
1652 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
مانچستەر یونایتد دووچاری شکستێکی قۆرس هات و ئەستۆن ڤیلاش لە برایتۆنی بردەوە.
لە یارییەکانی
هەفتەى 12ی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ، یانەى مانچستەر یونایتد لە
دەرەوەى یاریگای خۆی بە گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ بە واتفۆرد دۆڕا.
چوار گۆڵەکەى واتفۆرد،کینگ لە خولەکی 28 و سار لە خولەکی 44 و
جیۆنگیۆرا و دینیس لە خولەکەکانی 92 و 96 تۆمارکرد و تاکە گۆڵەکەی مان یونایتدیش ڤان
دی بیک لە خولەکی 50 تۆماریکرد.
بەو شکستەش
کەتیبەکەى سۆلشایەربە 17 خاڵ گەڕانەوە پلەى حەوتەمی ڕیزبەندی.
لە یارییەکی
تریشدا، ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە برایتۆنی بردەوە و چووە پلەى 16یەمی
ڕیزبەندی.