PM:07:58:20/11/2021
1428 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگوێرۆ بەهۆی
کێشەی دڵەوە بڕیاریدا بەشێوەیەکی یەکجاری ماڵئاوایی لە یاریگاکانی تۆپی پێ بکات.
ڕادیۆی کەتەلۆنیا
بڵاویکردەوە، سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانی بەهۆی ناڕێکی لە
لێدانی ترپەکانی دڵیدا بڕیاریدا واز لە یاریکردن بهێنێت، هەرچەندە بەرشەلۆنەوەش
پێشتر هەواڵی دوورکەوتنەوەى بۆ سێ مانگ لە یاریگاکان ڕاگەیاندبوو.
ڕادیۆ
کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەدا، پاش ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوتووە ناڕێکی لە
لێدانی دڵی ئەگوێرۆ بوونی هەیە و پێی ڕاگەیەندراوە ئەستەمە بتوانێت لە یاریکردن
بەردەوام بێت و ناچارە دەبێت گرنگی بە نەخۆشییەکەى بدات و پشووی پێویست وەربگرێت.
ڕادیۆکە باسیلەوەشکرد،
پێشبینی دەکرێت هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا هەواڵی
وازهێنانی بە فەرمی ڕابگەیەنێت و خانەنشینی لە یاریگاکانی تۆپی پێ دووپاتبکاتەوە و
ماڵئاوایی لە بەرشلۆنە بکات، کە هاوینی ڕابردوو بە گرێبەستێکی سەربەست لە مانچستەر
سیتییەوە پەیوەندی پێوەکردبوو.