کۆنفرانسى ئەنچیلۆتى پێش یارییەکەى بەرامبەر گرانادا

PM:07:55:20/11/2021

1044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتى دوورکەوتنەوەى هازارد و بەیڵى ڕاگەیاند و پاڵپشتیش لە پرۆژەى سوپەر لیگ و هاوشێوەکانى دەکات.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر گرانادا لە خولى ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، هازارد توشى هەوکردنى گەدەى بووە و بەشدارى لە یارییەکە ناکات، هیوادارن تواناکانى بەیڵیش بەدەستبهێننەوە، هەرچەندە دڵخۆش نییە، بەهۆى ئەوەى دووبارە توشى پێکان بووەتەوە، هەروەها هازاردیش.

ئەنچیلۆتى لە بارەى خشتەى یارییەکانەوە دەڵێت "هەموان باس لە یارییەکان دەکەن، یارییەکان زۆرن و ئەوەى ئێستا ڕوودەدات ڕاست نییە و دەبێت ئەمە بگۆڕدرێت".

ئەنچیلۆتى باس لەوەشدەکات، دەبێت دۆخى تۆپى پێ بگۆڕن، جا بە پرۆژەى سوپەر لیگ بێت یان هەر شتێکى تر، لەبەرئەوەى چەندین یارى دەکرێن و پێکانەکان زۆربوون و کوالیتى لە یارییەکاندا کەم بووەتەوە بەهۆى هۆکارى تواناى جەستەییەوە.

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە دڵخۆشى خۆى نەشاردەوە، بەهۆى ئەوەى تیپەکەى کێشەى زۆرى نییە و ڕۆدریگۆ یەکشەممە دەگەڕێتەوە و هیواشیان هەیە ڤاڵڤێردی هەفتەى داهاتوو بگەڕێتەوە.

گ . ف