دۆرتمۆند جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ بایرن بۆ خاڵێک کەمکردەوە

PM:07:39:20/11/2021

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئەڵمانیا، دۆرتمۆند لە شتوتگارتى بردەوە و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ بایرن میونشنى پێشەنگى بۆ خاڵێک کەمکردەوە.

لە هەفتەى 12ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، بڕوسیا دۆرتمۆند لە یاریگاى سیگناڵ ئیدۆنا پارک، میواندارى شتوتگارتى کرد و دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکى بردەوە.

دوو گۆڵەکەى دۆرتمۆند دۆنیایل مالین و مارکۆ ڕیۆس لە خولەکەانى 56 و 85دا تۆماریانکرد و تاکە گۆڵەکەى شتوتگارتیش لە خولەکى 63دا لەلایەن ڕۆبێرتۆ ماسیمۆوە تۆمارکرا.

لە یارییەکانى تریشدا، بایەر لیڤەرکوزن بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە بوخومى بردەوە و ئەرمینیا بیڵیفیڵد و فۆڵفسبۆرگیش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون و لایپزیگیش بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر بە هۆفینهایم دۆڕا.

بەم ئەنجامانە، دۆرتمۆند بە 27 خاڵ پێگەى خۆى لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدا قایمترکرد و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ بایرن میونشنى پێشەنگ بۆ خاڵێک کەمکردەوە، لیڤەرکوزن و فۆڵفسبۆرگ و لایپزیگیش بەدواییەکدا لە پلەکانى چوارەم و پێنجەم و شەشەمدان.

گ . ف