PM:07:06:20/11/2021
852 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاوشێوەکەى محەمەد
سەڵاح شانازی بە لێکچوونی ڕوخساری لەگەڵ هاونیشتیمانییەکەى و ئەستێرەکەى لیڤەرپوڵ دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى
حەوتی میسری، مەحموود عەبدولضاهری لێکچووی سەڵاحی ئەستێرەى لیڤەرپوڵی ئینگلیزی
شانازی دەکات کە شێوەى ڕوخساری زۆر لە هاونیشتیمانییەکەى دەچێت و ئاشکرایدەکات کە
ڕۆژانە وێنەى لەگەڵ دەگرن و نازناوی مو سەڵاحیان پێبەخشییوە.
مەحموود خۆێندکاری
قۆناغی چوارەمی کۆلێژی پەروەردەى وەرزشە لە زانکۆی سوهاج لە وڵاتی میسر و بەهۆی
لێکچوونی ڕووخساری بە ڕێژەیەکی زۆر لەگەڵ ئەستێرەکەى لیڤەرپوڵ ناوبانگێکی باشی
پەیداکردوە و دڵخۆشی دەربڕیوە کە هاوشێوەى، یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهانە
و هیوای خواستووە هەمان ڕێچکەى سەڵاح لە تۆپی پێدا بگرێتە بەر.
محەمەد سەڵاحی
ئەستێرەى لیڤەرپوڵ و هەڵبژاردەى میسر لەم وەرزەدا تا ئێستا خاوەنی 10 گۆڵە و لە
پێشەنگی گۆڵکاران دێت لە پریمەرلیگ و یانەکەشی بە 22 خاڵ لە پلەى چوارەمی
ڕیزبەندیدا دەبینرێت.