قەتەر دووچاری کێشە دەبێت

PM:06:38:20/11/2021

688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خواردنەوە کحوولییەکان کێشە بۆ هاندەرانی بیانی لە مۆندیالی 2022 درووستدەکات و قەتەر بە دوای چارەسەردا دەگەڕێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد، یەکێک لە کێشە لاوەکییەکانی کاتی بەڕێوچووەنی مۆندیالی ساڵی داهاتوو لە قەتەر دابینکردنی خواردنەوە کحولییەکان دەبێت لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکاندا، ئەوەش بەرپرسانی ئەو وڵاتەى ناچارکردووە ڕێگەچارەى گونجاوی بۆ بدۆزنەوە، چونکە بە ئاشکرا خواردنەوەى لەو وڵاتەدا قەدەغەیە.

ئاژانسەکان ئاماژەیان بەوەدا، ڕێکخەرانی مۆندیال ئامادەکاری دەکەن تا جێگەى تایبەت بۆ خواردنەوە کحولییەکان لە نێو یاریگا تەرخان بکەن و ڕێگە نادەن لە دەرەوەى یاریگا بە ئاشکرا هاندەران بخۆنەوە تا کێشە لە نێوان هاندەران و هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان درووست نەبێت کە موسڵمانن.

ئاماژەش بەوە دراوە، بەرپرسانی میوانداریکردنی مۆندیال بۆ کەم بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان بە نیازن جگە لە دابینکردنی شوێنی تایبەت لە هۆتێل و ڕێستورانتەکاندا، نرخی بەرزبکەنەوە تا کەمتر بخورێتەوە و ڕووبەڕووی کێشە و ڕەخنەى هاونیشتیمانیان نەبنەوە.