ڤالڤێردی لە مانچستەریونایتد داواکراوە

PM:05:55:20/11/2021

1508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد نیشانە لە ناوەڕاستکارێکی ڕیاڵ مەدرید دەگرێت و دەیەوێت لە مێرکاتۆدا بەرەو ئۆڵد ترافۆرد بیگوازێتەوە.

تۆڕۆ ئەل ناسیوناڵ ئاشکرایکرد، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی یانەکەیان دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەدا ڤالڤێردی ناوەنکاری ڕیاڵ مەدرید بەرە پریمەلیگ بگوازنەوە و لەو پێناوەشدا ئامادەن 60 ملیۆن پاوەند لە پێناو تواناکانیدا خەرجبکەن.

تۆڕەکە ئاماژەى بەوەدا، هەرچەندە لە سەردەمی زیداندا ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە لە زۆربەی یارییەکاندا لە پێکهاتەى سەرەکی بوونی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بوونی کرووس و مۆدریچ و کاسمیرۆ و گواستنەوەى کاماڤینگا، یانەکە وەک پێویست یاری بە ڤالڤێردی ناکات ئەوەش تا ڕادەیەک یاریزانەکەى لە ڕۆیشتن لە بێرنابیۆ نزیکردووەتەوە.

ئەل ناسیونال ئاماژەى بەوەشکرد، سەرەتای ئەم وەرزە شەیتانە سوورەکە سودێکی زۆری لە تواناکانی پۆگبا بینی، بەڵام لە ئێستادا ئاستەکانی وەک پێویست نیە و پێکان و ئەگەری ڕۆیشتنی لە ئۆڵد ترافۆرد نزیکە و پێدەچێت ڤالڤێردی باشترین ناوەندکار بێت بۆ شوێنگرتنەوەى یاریزانە فەڕەنسییەکە لە ئۆڵد ترافۆرد.