PM:05:31:20/11/2021
720 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى ئینگلتەرا، چێڵسى بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە لیستەر سیتى بردەوە و پێگەى
خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندیدا جێگیرکرد.
لە هەفتەى 12ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، چێڵسى لە یاریگاى کینگ
پاوەر، بوو بە میوانى لیستەر سیتى و بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى
کۆتایى پێهێنا.
گۆڵەکانى یارییەکەش ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر و نگۆلۆ کانتى و کریستیان پۆلیسیچ لە
خولەکەکانى 14 و 28 و 71دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، چێڵسى نۆیەم بردنەوەى لەم وەرزەى خولەکەدا تۆمارکرد و بە 29
خاڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى پریمەر لیگدا جێگیرکرد، لیستەر سیتیش بەکاتى لە
پلەى 12یەمدا ماوەتەوە و 15 خاڵى هەیە.
گ . ف