PM:04:25:20/11/2021
1204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە گرنگی
بە تواناکانی کریستینسن دەدات و دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە یانەکەی.
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى
ئیسپانى ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانى ئه‌م زستانه‌دا به خواستن تواناكانى
ئەندریاس كریستینسنى دانیمارکی به‌رگریكارى یانه‌ى چێڵسى ئینگلیزی به ده‌ستبهێنێت.
هاوینى ڕابردوو ئه‌ندریاس
كریستینسن نزیك بوو لەوەی ڕووبكاته یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى
داراییه‌وه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نه‌یتوانى ئه‌و به‌رگریكاره بگوازێته‌وه
ڕیزەکانی.
گرێبه‌ستى كریستینسن له هاوینى وەرزی
داهاتوو كۆتایی دێت و یاریزانەکەش نایه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ى لەگەڵ چێڵسی نوێ بكاته‌وه
چونکە لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری چەند یاریەکی کەمی یانەکەی کردوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیكى به‌رشه‌لۆنه‌ش باس له‌وه
ده‌كات كه به‌رپرسانى یانه‌كه ده‌یانه‌وێت له‌م زستانه‌دا به خواستن تواناكانى
ئەو بەرگریکارە به ده‌ستبهێنن بۆ ئەوەی هێڵێ بەرگری یانەکەیان بەهێزتر بکەن.