پێرێز هێرشی توندی کردەسەر یوفا

PM:03:27:20/11/2021

1196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز دوپاتیکردەوە بەرگری لە پڕۆژەی سوپەرلیگ دەکات و لەبەرامبەر یوفا خۆی نادات بەدەستەوە.

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند کە پڕۆژەی سوپەرلیگ تەنیا پاڵەوانیەتیەکی نوێ نیە بەڵکو زۆر زیاترە لەوە چونکە هەوڵێکە بۆ گۆڕینی شێوازی تۆپی پێ و ئازادکردنی یانەکان.

پێرێز وتیشی: بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە پڕۆژەی سوپەرلیگ کە لەگەڵ بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس پشتگیری لەو پاڵەوانیەتیە دەکەن دوپاتیشیکردەوە بەهیچ شێوەیەک خۆیان بەرامبەر سزاکانی یوفا نادەن بەدەستەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرۆکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەموو شتێکیان کرد لەپێناو لەناوبردنی ئەو پڕۆژەیە ئەویش لەڕێگەی فشار و هەڕەشەکانەوە بەڵام ئێمە پێویستە ئەوە بیری یوفا بخەینەوە کە ڕیاڵ مەدرید کێیە.

لەکۆتایشدا دەربارەی ڕێککەوتنی سی ڤی سی لەگەڵ ڕابیتەی خولی ئیسپانیا وتی: ئەوە بەهیچ شێوەیەک داداپەروەرانە نیە بەڵام قازانجبەخشە بۆ سەرجەم یانەکان.