کۆنتی لەبارەی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکانەوە لێدوانیدا

PM:02:32:20/11/2021

508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی ئاشکرایکرد هەمیشە ئارەزووی لە ئەرکە سەختەکان بووە و سەرسامە بە تۆتنهامیش.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە هەمیشە ویستویەتی ڕاهێنەرایەتی ئەو یانانە بکات کە لە بارودۆخێکی سەختدان بۆ ئەوەی دوبارە پێکهاتەی یانەکە بنایات بنێتەوە.

کۆنتی وتیشی:کاتێک یۆڤانتۆس لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان دەرکرا بوو من ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیەم دەکرد بەهەمان شێوە ئیتاڵیاش لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2014 ماڵئاوایی کرد دواتریش چێڵسی کاتی ڕاهێنەرایەتی من لە پلەی دەیەمدا بوو، ئینتەرمیلانیش لە 2010 وە هیچ نازناوێکی بەدەست نەهێنابوو.

لەکۆتایشدا وتی: هەرگیز ئەرکێکی ئاسانم هەڵنەبژاردوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی بەڵام کار کردن لە تۆتنهام قورسترە و باشترین شوێنە کە تا ئێستا بینیبێتم.