PM:01:14:20/11/2021
764 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی نیتۆ جۆکۆڤیچ و روود گەیشتنە پێش کۆتایی و ڕۆبلێڤ و کامیرۆن نوری
ماڵئاواییانکرد.
لە درێژەی یارییەکانی جامی نیۆتۆ بۆ تێنسی سەرزەوی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی
بەرامبەر کامیرۆن نوری بەڕیتانی یاریکرد.
جۆکۆڤیچ بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی
کۆتایی پێهینا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە یەک بوون.
لە یاریەکی تریشدا کە دوو کاتژمێر 30 خولەکی خایاند، کاسپەر ڕوودی نەرویجی
رووبەڕووی ئەندریە ڕۆبلێڤی رووسی بوەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک
یاریەکەی لێبردەوە.
بەم ئەنجامانە، جۆکۆڤیچ و کاسپەر روود سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی
پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی زڤێرێڤ و مێدڤێدیڤ دەبنەوە.
خ . ک